|
سه‌ردانی شاندێکی به.ده.په بۆ باشوور |
|
|
13:22 2010-07-28 |
دوێنێ شاندێکی به‌ده‌په که به‌سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مانتاری قه‌ده‌غه‌کراو ئه‌حمه‌د تورک، گه‌یشته هه‌ولێر و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی کۆبۆوه. کۆبونه‌وه‌که به‌ڕووی ده‌زگاکانی چاپه‌مه‌نیدا داخراوبوو. به‌ڵام به‌گوێره‌ی هه‌ندێ سه‌رچاوی نه‌ورۆز تیڤی له هه‌ولێره‌وه، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا باس کراوه له پێشکه‌وتنه‌کانی کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، چۆنیه‌تی به‌ستنی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی و کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی به‌ده‌په له شاری هه‌ولێر.
|