| ناره‌زایه‌تی گه‌ل دژی هێرشی نه‌ژادپه‌ره‌ستان |
|
| 13:27 2010-07-28 | |||
خه‌ڵکی گه‌ڤه‌ر له دژی هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی پۆلیس و هێرشی نه‌ژادپه‌رستان بۆ سه‌ر گه‌لی کورد،ناڕه‌زاییه‌کی تووندیان نیشان دا.به‌هۆی ڕه‌فتاره‌کانی پۆلیسی تورک،که به گاڵته‌جاریه‌وه ده‌یانڕوانیه ئه‌و هێرشانه‌ی کرایه سه‌ر کوردان له ئینه‌گۆل و دۆرتیۆل ،گه‌لی گه‌ڤه‌ریش ده‌رکه‌وتنه گۆره‌پانه‌کان. گه‌ڤه‌ریه‌کان، ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی پۆلیس که به زۆری جه‌وانێکیان ده‌ستبه‌سه‌رکرد،شه‌رمه‌زار کرد. پۆلیسی تورک،له ئینه‌گۆل و دۆرتیۆل بێهه‌ڵوێست بوون له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی نه‌ژادپه‌ره‌ستان بۆ سه‌ر کوردستانیان،به‌ڵام له گه‌ڤه‌ر به بۆمبی گازی هێرشیان کرده سه‌ر گه‌ل. گه‌ڤه‌ریه‌کانیش به به‌رد وه‌ڵامیان دایه‌وه و ڕێگای ' گه‌ڤه‌ر-وان- جۆله‌مێرگ' یان گرت و شه‌ڕوپێکدادان ڕوویدا، که هه‌تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کان،پۆلیس 3 نه‌وجه‌وان که ته‌مه‌نیان له‌نێوان 9 بۆ 12 ساڵدایه،ده‌ستبه‌سه‌رکردووه.
|