| ڕه‌وشی رێگاوبان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان |
|
| 14:11 2010-07-29 | |||
هه‌موو ڕۆژه هه‌واڵی قۆربانی بوونی مرۆڤه‌کان ده‌بیستین که به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. له‌و چووراچێوه‌یه‌دا کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم،دانیاننا به‌وه‌ی که ڕه‌وشی رێگاوبان له کوردستان له چاو به‌شه‌کانیتری ئێران خرابتره.به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئیداره‌ی رێگاوبانی پارێزگای سنه، ڕایگه‌یاند: پارێزگای سنه له بۆاری خراپی ڕێگا و بان له چاو پارێزگاکانیتر له ئێران له رێزی ئاخردایه. "عه‌تاوڵڵا قادری" هه‌ر وه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌و بڕه بودجه‌یه که دیاری کراوه بۆ ئه‌و به‌شه له پارێزگای سنه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی نیازه‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌وه نیه. ئه‌م وتانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له کوردستان له کاتێکدایه که ڕۆژانه هه‌واڵی بوونه قۆربانی مرۆڤه‌کان به هۆی ڕووداوی هاتوچوو بڵاو ده‌بێته‌وه،به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم جگه له کێشانی رێگا به مه‌بستی سه‌ربازی هیچ هه‌وڵدانێکیان بۆ باشتر کردنی ڕێگاوبان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نییه.
|