| چالاکی کوردستانیان سنه‌ی له ئاته‌ن |
|
| 14:37 2010-07-29 | |||
چالاکی کوردستانیان له ئه‌وروپا له دژی دڕنده‌یی ئه‌رته‌شی تورک له به‌رامبه‌ر ته‌رمی گه‌ریلاکانی "هه‌په‌گه" و هه‌روه‌ها هێرشی نه‌ژادپه‌ر‌ستان له تورکیه به‌رده‌وامه.به‌و مه‌به‌سته سبه‌ینێ کوردستانیان له ئه‌تینای پایته‌ختی یۆنان ڕێپێوانێکی شه‌رمه‌زار کردن به‌ره‌و باڵوێزخانه‌ی تورکیه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری رێپێوانه‌که ئه‌مڕۆ داوای له هه‌موو کوردانی ئه‌تینا کردووه ،له‌دژی کرده‌وه هۆڤانه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک به‌شداری ڕێپێوانه‌که بکه‌ن. ڕێپێوانه‌که به‌یانی کاتژمێر 6ی ئێواره دووای ئه‌وه‌ی که کوردستانیان له مه‌یدانی"پلاتا کلاتمانۆس" کۆبوونه‌وه، به‌ره‌و باڵوێزخانه‌ی تورکیه به‌ڕێوه ده‌چێت.
|