| هێرشی نه‌ژادپه‌رستانی تورک |
|
| 15:23 2010-07-29 | |||
دوابه‌دوای هێرشی نه‌ژادپه‌رستانی تورک بۆسه‌ر کوردان، پارتی ئاشتی و دێموکراسی به‌ده‌په که‌وته‌خۆ. هاوسه‌رۆکانی به‌ده‌په، ئه‌مڕۆ له ئامه‌ده‌وه به کاروانێکی 25 ماشێنییه‌وه به‌ره‌و شاری دۆرت یۆڵ به‌ڕێکه‌وتن. پارێزگای شاره‌که ڕایگه‌یاند که ئه‌وان ڕێگا ناده‌ن به‌ده‌په‌یه‌کان بکه‌ونه شاره‌که‌وه. هه‌ربۆیه له ده‌روازه‌ی شاره‌که‌دا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ڕێگاینا لێگیراوه. هاوسه‌رکانی به‌ده‌په، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و گولته‌ن کشاناک هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک پارله‌مانتار و نوێنه‌ری دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کان، له ئامه‌ده‌وه به‌ره‌و دۆرتیۆڵ وه‌ڕێکه‌وتن. هه‌یئه‌ته‌که له سه‌د که‌س پێکدێت و له شاری دیلۆک پێشیان پێ‌گیرا و ناسنامه‌کانیان کۆنتڕۆڵ کرا. دوای کۆنترڵکردنی ناسنامه‌کانیان، جارێکی تر به‌ره‌و شاری دۆرت یۆڵ، وه‌ڕێ که‌وتن. به‌پێی دواین زانیاری، هه‌یئه‌ته‌که تا ئێستاش له ده‌روازه‌ی شاره‌که ڕاگیراوه و ڕیگا نادرێت بکه‌ونه شاره‌که‌وه. ئه‌مه‌و پێنج هه‌زار کوردستانی که له‌شاره‌که نیشته‌جێن، بۆ پێشوازیکردن له هه‌یئه‌ته‌که‌ی به‌ده‌په کۆبونه‌وه و زیاتر له دوو هه‌زار که‌سیش به‌ره‌و شاری دۆرت یۆڵ ڕێیان پێوا که ڕووبه‌ڕووی هێرشی هێزه‌کانی پۆلیس بوونه‌وه. تا ئێستاش دۆخی شاره‌که نائاسایه و نه‌ژاد په‌رستانی تورک به‌رده‌وامن له هێرشه‌کانیان.
|