| سه‌باره‌ت به داخوازی کۆمه‌ڵکوژی وه‌زیری ناوخۆی تورک |
|
| 15:34 2010-07-29 | |||
فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل" هه‌په‌گه" هێرش نه‌ژادپه‌ره‌ستانی له دژی کوردان وه‌ک هێرشێکی پیلان بۆ داڕێژراو به‌ناو کرد.هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند که به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆی تورکیه پیلانی ئه‌و هێرشانه پێش ده‌خرێت. هه‌په‌گه هه‌روه‌ها باس له گرنگی خۆپاراستنی ئه‌ساسی ده‌کات و بانگی به‌رخۆدانی له گه‌ل کرد. فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هیزه‌کانی پاراستنی گه‌ل"هه‌په‌گه" له لێدوانێکی ده‌ستنیشانی کرد که ئاکه‌په ده‌ستی کردووه به هێرشی پیلان بۆ کراو. هه‌په‌گه ڕاده‌گه‌ێنێت: به‌و چالاکیه‌که‌ی گه‌ریلاکانی ئێمه له 'ئامانۆس' کردیان ئاشکرا بوو که شه‌ڕ له تورکیه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه و جارێکی‌تر بووه مایه‌ی تێگه‌یشتن که بۆ به‌رێوه‌بردنی کاری وا گه‌ریلا هێزی هه‌یه و ئه‌و یه‌که ده‌وڵه‌تی تورکی خستووه‌ته ناو ترسێکی مه‌زنه‌وه و حکومه‌تی ئاکه‌په‌ی له چاو پێشتر تووشی ڕه‌وشێکی دژوارتر کردووه و بڕیاری شه‌ڕی هه‌مه لایه‌نه‌ی بۆ کۆمه‌ڵکوژی خسته بواری کرداریه‌وه. هه‌په‌گه" هێرشی نه‌ژادپه‌ر‌ستانی له دۆرتیۆل و ئینه‌گۆل وه‌ک ئه‌نجامی پیلانێکی درێژخایه‌ن ده‌نرخێنێت و به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت: ئه‌و هێرشانه به پیلانه. هۆکاری ئه‌و چالاکیانه هێرشه بۆ سه‌ر کوردان نه‌ک چالاکیه‌کانی گه‌ریلا له چووارچێوه‌ی پاراستنی ڕه‌وادا. ئه‌وه پیلانێکی قووڵ و خائینانه‌یه که له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئاکه‌په، جه‌هه‌په، مه‌هه‌په و سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه له دژی گه‌لی کورد داڕێژراوه. هه‌په‌گه سه‌باره‌ت به داخوازی کۆمه‌ڵکوژی وه‌زیری ناوخۆی تورک وتی: وه‌زیری ناوخۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاکه‌په به فه‌رمانی ئه‌ردۆغان، له دژی گه‌لی ئێمه له دۆرتیۆل، ده‌ستیان داوه‌ته پیلانی کۆمه‌ڵکوژیه‌کی نوێ. ئاتاڵای به وته‌ی" ئامانۆس پاک بکه‌نه‌وه" گه‌لی ئێمه وه‌ک مه‌ترسیه‌ک ده‌بێنێت. ئاتاڵای به‌و وته‌یه فه‌رمانی ده‌وڵه‌تی تورک وه‌ک هه‌ر شتێک ڕه‌وایه، دایه سه‌رجه‌م سازیه‌کانی ده‌وڵه‌ت و فاشیسته مه‌ده‌نیه‌کان. ئاشکرایه که ئه‌و پیلانی کۆمه‌ڵکوژیه، گه‌ڵاڵه‌یه‌کی پیلان بۆ کراو و پرۆژه‌ی ئاکه‌په‌یه. هه‌په‌گه به‌بیری هێنایه‌وه که ،ئه‌ردۆغان،جه‌میل چیچه‌ک و ئاکه‌په‌ییه‌کان گه‌لی کوردیان کردووه‌ته ئامانج و ڕایگه‌یاند که وته‌که‌ی ئاتاڵای،لوتکه‌ی هه‌ڕه‌شه کردنه له کوردان. هه‌په‌گه ڕاده‌گه‌ێنێت که هێزه‌کانی گه‌ریلا له هه‌موو کات به‌هێزترن و ئاماده‌کاریان کردووه بۆ قۆناغی چوواره‌مین به واتای" بۆ پیلانی ئاکه‌په بڵی، به‌سه. فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هێزه‌کانی پارساتنی گه‌ل"هه‌په‌گه" له دژی ئه‌و پیلانه بانگی هه‌ستیاری و پێشخستنی سه‌رهه‌ڵدانی له گه‌لی کورد کرد‌و داوا له ژنان و جه‌وانان ده‌کات که به شێوه‌یه‌کی ڕێکخستنیانه خۆیان بپارێزن. هه‌په‌گه داوا له ده‌ستپێشخه‌ری شاره‌کان به تایبه‌تی گه‌لی ئامه‌د ده‌کات که سه‌نگه‌ر و قه‌ڵغانه‌کانی خۆپاراستن به‌هێز بکه‌ن و له کۆتاییدا بانێگی وه‌ها ده‌کات: بۆ بکه‌رانی ئه‌و هێرشانه ده‌ڵێین، ئه‌و گه‌له بێ خاوه‌ن نیه، ئه‌و گه‌له خاوه‌ن هێز و ڕێکخستنیکه که له‌به‌رامبه‌ر ده قاتی ئه‌و هێرشانه ده‌توانێت خۆی بپارێزێت. مێژووش ئه‌و ڕاستییه‌ی نیشانداوه و له‌مه‌وبه‌دواش هه‌روا ده‌بێت. هێزه‌کانی پاراستنی گه‌لی هه‌په‌گه به‌ده‌رکردنی لێدوانیک، ئاماره‌ی شه‌ڕه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ڕاگه‌یاند. به‌گوێره‌ی لێدوانه‌که‌ی هه‌په‌گه، له چه‌لێ له دوو چالاکی جودادا، 10 سه‌رباز کوژراون. هه‌روه‌ها له شاری ئۆسمانییه‌ی تورکیا له چالاکیه‌کدا 2 سه‌رباز کوژران و چاری تر بریندار بوون. هه‌په‌گه ڕاده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و چالاکیانه بۆ به‌ڕزڕاگرتنی یادی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی له به‌رواری و شه‌مزینان گیانیان به‌خت کرد، ئه‌نجام دراون.
|